بۆ ئەنجامدانی هێرش لە رۆژهەڵاتی فورات.. دەیان ئەندامی “حزبوڵڵا” گەشتنە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

سەرچاوە سەربازییەکان ئاشکرایان کردووە، دوێنێ پێنجشەممە، لە ناوەڕاستی سووریاوە چەند ئەندامێکی حزبوڵڵا هاتوون بۆ دێرەزوور، بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری سەرکردەکانی ئێران و بیانیدا راهێنانیان پێبکرێت بۆ شەڕکردن لە رۆژهەڵاتی فورات، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵی دەکەن.

سەرچاوەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، گروپێکی نوێ کە لە 150 گەنجی خەڵکی گوندەوارەکان حەلەب و حومس و حەما پێکدێن، لە خاڵەکانی حزبوڵڵای لوبنانەوە هاتبوون، لە دەوروبەری مەیدانی زەبیات و فڕۆکەخانەی T4ەوە هاتوون بۆ دێرەزوور.

لە 20 ی کانوونی دووهەمی ئەمساڵذا، نزیکەی 50 ئەندامیان گەشتنە دێرەزوور، بۆ ئەوەی مەشق و راهێنانیان پێبکرێت بۆ شەڕکردن لە رۆژهەڵاتی فورات و پێش ئەمەش کەرەستەی لۆجستی و مووشەکی دروستکراوی ئێرانیان لە ناوەڕاستی سووریاوە بۆ شاری ئەلمەیادین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور گواستەوە.

سەرچاوەکان بۆ نۆرس پرێس ئاماژەیان بەوەشکردووە، مەشقەکان پێش هێرشە چاوەڕوانکراوەکە، لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدەدرێن و پەڕینەوەکەش لەو شارۆچکانەوە ئەنجامدەدرێت کە دەکەونە گوندەواری بوکەمالەوە.

ئاراستەکردن و دابەشکردنی ئەندامە نوێیەکان لەلایەن “حاجی ئەبو عەلی”ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە سەرکردەیەکی حزبوڵڵای لوبنانە و خاوەنی رەگەزنامەی لوبنانییە، هەروەها بەرپرسی گۆڕەپانی ئەمنی ئێرانە لە نزیک بازنەی ئەلبەلعوم لە شاری ئەلمەیادین، بەپێی گوتەی سەرچاوەکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد کە “حاجی ئەبو عەلی” بە ڕێککەوتن لەگەڵ “حاجی عەباس” هێرشەکانی “هێزە عەشایرییەکان” رێکدەخات.

 ناوبراو بە ڕەگەز ئێرانییە، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانە لە شاری بوکەمال و ئەرکی ئەویش هەماهەنگییە لەگەڵ فەوجی 47 و ناردنی گروپێک لە چەکدارانی ناوخۆییە بۆ کەناری بەرامبەری رووبارەکە، ئەمە جگە لە بەدواداچوونی پێشهاتەکان بوکەمال.

بە گوتەی هەمان سەرچاوە، “ئەبو عیسا ئەلەمشهەدانی”بە فەرماندەی فەوجی47 لە بوکەمال دەستنیشان کرا، ئەرکی ئەویش ناردنی چەند چەکدارێکی ناوخۆییە لەو فەوجەی کە پێشتر باسمان کرد لەژێر “ئاڵای عەشایەری” و دابینکردنی پارێزگاریکردن بۆیان.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، ئەو گرووپە ناوی “هێزەکانی ئەعاسیفە”یە دەکەوێتە ژێر “ئاڵای عەشایەری”ەوە، لە کاتێکدا سەرکردەکەیان”عامر ئەبو ئەلفەزل” سەرپەرشتی پەڕینەوەکە دەکات و ئەرکی پاراستنی گوندەواری بوکەمالە و بەرپرسی خاڵەکانی فەوجی 47یشە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان