لۆید ئۆستن: وەڵامی واشنتن بۆ هێرشی سەر سەربازەکانمان لە ئوردن فرە ئاست دەبێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، وەڵامی واشنتن بۆ هێرشی سەر سەربازەکانیان لە ئوردن فرە ئاست دەبێت و له‌كات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌ده‌ینه‌وه.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی سه‌ربازه‌كانمان به ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كوژران، کاتی ئەوە هاتووە كۆتایی به توانای گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی ئه‌مه‌ریكا بێنین، ئێرانیش مەشق و ڕاهێنان به گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كات
ئۆستن وتیشی ئه‌و هێرشانه وامان لێ ناكات بیر له كشانه‌وه بكه‌ینه‌وه له عێراق و سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبن لە دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی ململانێکان، بەڵام رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە به‌رژه‌وه‌ندی و هێزەکانیان، به بڕوای ناوبراو ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات ساتێکی مەترسیداره.
یەکشەممەی ڕابردوو لە هێرشێکی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن کرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیان دیكه‌ش برینداربوون.