رۆیتەرز: ئێران سەرکردە مەیدانیەکانی و دەیەهای ئەفسەری هێزەکانی لە سووریا کشاندووەتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، کە “سوپای پاسدارانی ئێران” دوای هێرشەکانی ئەم دواییە، ئەفسەرە باڵاکانی خۆی لە سووریا کشاندەوەتەوە.

لە 20ی کانوونی دووهەمی رابردوودا، سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا راگەیاند ،کە ناوچەی “مەززە”یان لە دیمەشق کردە ئامانج.

ئاژانسەکە دەشڵێ: “ئێران هەوڵ دەدات کردەوە سەربازییەکانی لە سووریا لە دوورەوە و بە هاوکاری حزبوڵڵای لوبنان بەڕێوەببات، سەرەڕای کشانەوەی ئەفسەرانی باڵای سوپای پاسداران، بەڵام بە نیاز نییە بە تەواوی لە سووریا بکشێتەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێران فەرماندە باڵا مەیدانییەکانی لە سووریا و دەیان ئەفسەری پلە ناوەڕاستی کشاندووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سوپای پاسداران نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی تێوەگلانی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە دزەپێکردنی زانیاری لەسەر هێزەکانیان بە لایەنی سووری گەیاندووە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان