لە یادی شەهیدانی 1ی شوباتدا.. سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای یەکریزی و تەبایی دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یادی شەهیدانی 1ی شوباتدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە، تیایدا داوای یەکریزی و تەبایی نێوان لایەنەکانی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە، ” ئه‌مڕۆ به شكۆوه يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين.”
ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەو رۆژەدا ئەوانەی لە لایەن تیرۆریستانەوە کرانە ئامانج کۆمەڵێک کادیری یەکێتی و پارتی و خەڵکی کوردستان بوون، بە بێ جیاوازی، هەربۆیە داوا دەکات کە ئەم یادە بكرێتە هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، “دروود بۆ ياد و گيانى شه‌هيدانى يه‌كى شوبات و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان”.