ئیدلب.. له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی پێنج كه‌س كوژران
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی ناوەندێکی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلی لە شارۆچکەی تەفته‌ناز لە رۆژهەڵاتی ئیدلب کردە ئامانج و پێنج کەس کوژران، لەنێویاندا ئەندامانی ده‌سته‌ی تەحریر شام “بەرەی نوسرە” ی پێشوو و برینداربوون هەشت کەسی تر.
ئەم بەئامانجگرتنە هاوکاته لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی ئه‌منی و سەربازی و بۆردومانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و تەحریر شام له چەند شوێنێك لە گونده‌واری ئیدلب و حەلەب بەتایبەت له به‌ره‌ی جەبەل زاویە لە باشووری ئیدلب و به‌ره‌ی سەراقیب لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب .
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئیدلب به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پێنج که‌س کوژراون و هه‌شت که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، له ئه‌نجامی به ئامانجگرتنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه پێده‌چێت ئێرانی بوبێت، هێرشه‌كه دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلێکی مه ده‌نی کردووه‌ته ئامانج .