هەواڵگری ئەمریکا: بەبێ سەرکردایەتی واشنتن کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی رایدەگەیەنێت، ئەمریکا بە تایبەتی بەرپرسیار نییە لە چارەسەرکردنی هیچ کام لە کێشە ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هیچ کام لەو کێشانە بەبێ سەرکردایەتییەکی چالاک لە ئەمەریكاوە ناتوانرێت چارەسەر بکرێن.

بێرنز لە وتارێکدا کە بۆ گۆڤاری فۆرن ئافەیرز کە پەیوەندیدارە بە سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا، نووسیویەتی ئەو قەیرانەی بەهۆی کۆمەڵکوژییەکانی حەماس لە ئیسرائیل لە 7 ی تشرینی یەكەمی 2023 دا دروست بووە، ئاڵۆزی ئەو بژاردانەمان بیردەخاتەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیسەپێنێت لەسەر ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆتایی هێنان بە هێرشە زەمینییە چڕەكانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان، ئازادکردنی بارمتەکان، ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان بۆ بەرەکانی دیکەی ناوچەکە، هەموویان کێشەی زۆر سەختن.

ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە باسی لە زیندووکردنەوەی هیوای ئاشتییەکی بەردەوام كرد کە گەرەنتی ئاسایشی ئیسرائیل بکات، هەروەها دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و سوود وەرگرتن لە دەرفەتە مێژووییەکان بۆ گەیشتن بە ئاساییبوونەوەی دۆخەكە بە یارمەتی سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی.

بێرنزی ئەوەشی خستووەتەڕوو کلیلی ئاسایشی ئیسرائیل و ناوچەکە مامەڵەکردنە لەگەڵ ئێران، ڕژێمی ئێران لە کاتی قەیرانەکەدا بەهێزتر بووە .

دارشتنەوەی: عەگید مشمش