لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی ئینگلیزی لیڤەرپوڵ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 22 ی خولی ئینگلیزی كاتژمێر 11:15 لە یارییەكی بەهێزدا لیڤەرپوڵ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە، یارییەكە لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە لیڤەرپوڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەم یارییە لە كاتێكدا بەڕێوەچێت چەند رۆژێكە یۆرگن كڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ رایگەیاندووە كۆتایی ئەم وەرزە واز لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە دەهێنێت.
یانەی لیڤەرپوڵ بە بارودۆخێكی باشدا تێپەڕدەبێت و بە 48 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندیدا دێت، هەرچی یانەی چێڵسییە بە 31 خاڵ لە پلەی نۆیەمدا دێت.
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گەڕانەوەی هێرشبەری فەرەنسی کریستوفەر نکۆنکۆی بۆ ریزی یانە لەندەنییەكە راگەیاند.
هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری بەشداریکردنی نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری سەنیگالی بۆ یارییەکە کرد، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی لە یارییەكانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 دوورخرایەوە. وتیشی دڵخۆشم رووبەڕووی یانەیەكی بەهێزی وەكو لیڤەرپوڵ دەبمەوە.