لە یارییەكانی جامی ئاسیا هەڵبژاردەی سوریا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیای 2023 کە یارییەكانی لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت هەڵبژاردەی سوریا ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی سوریا سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بەم قۆناغە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، دوای ئەوەی بە 4 خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا.
یارییەكە كاتژمێر 7:00 بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردەی سوریا بۆ پێکهاتەی سەرەكی پشت بەم یاریزانانە ببەستێت ( ئەحمەد مەدەنییە، عەبدولڕەحمان وەیس، سائر کرۆما، ئەیهەم ئوسو، موئەید عەجان، ئیزاكیل عەم، خەلیل ئەلیاس، مەحمود ئەسواد، عەمار ڕەمەزان، ئیبراهیم هیسار و پابلۆ سەباغ).
هیکتۆر کوپەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یارییەكەمان بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئاسیا قورس دەبێت بەڵام گەشبینین و بەهێز دەبین.
هەڵبژاردەی ئێران کە سێ جار نازناوەکەی بردووەتەوە و بە سێ بردنەوە لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێەمدا بوو.