سوریا.. لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە هەزار ژن و منداڵ بوونەتە قوربانی

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەشی چاودێری و بەڵگەكردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس کوژرانی 238 ژن و برینداربوونی لانیکەم 342 دیکەش لە ئەنجامی شەڕی سوریا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆماركردووە.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی بەشی چاودێری و بەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێس ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەمان ماوەی ساڵدا 273 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 523 منداڵی دیکەش برینداربوون.

دیاردەکانی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی و هاوسەرگیریی لە تەمەنی منداڵی بە ڕێژەیەکی زیاتر لەو ناوچانە بڵاوبووەتەوە کە لەلایەن گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە کۆنترۆڵکراون و لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو.

لە سەرەتای ساڵی 2023 هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاندووە بەپێی یاسای باری کەسی، هێشتا ژنانی سوریا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە سەبارەت بە هاوسەرگیری، جیابوونەوە، سەرپەرشتیکردنی منداڵ و میرات.

بەهۆی پاشماوەی شەڕ و بۆردومانی بێ جیاوازی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان 186 منداڵ کوژران و 383 منداڵیش بریندار بوون و ژمارەیەکیشیان بە کەمئەندامی هەمیشەیی ماونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو منداڵانە پاڵپشتی دارایی و دەروونیی پێویست وەرناگرن، هەروەها زۆرێک لە منداڵانی سوری بە مەبەستی کارکردن و یارمەتیدانی خێزانەکانیان قوتابخانەیان جێهێشتووە.

ڕاپۆرتەکە بوونی حەوت هەزار منداڵی بێ ناسنامەی لە کەمپەکانی رۆژئاوای كوردستان سوریا تۆماركردووە.

داڕشتنەوەی: سەلام خۆجە