نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هەر هێرشێك بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانمان وەڵامی یەكلاكەرەوەمان بۆی دەبێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە میدیا فەرمییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندوە، ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری داوە لە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی تاران بۆ هەر هێرشێک کە خاک و بەرژەوەندییەکانی یان هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات بکاتە ئامانج.

ئەم لێدوانەی نێردەی ئەمەریکا ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بڕیاری چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەیان دەبێ كە كرایە سەر بنكەیەكیان لە ئوردن و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠ سەربازی ئەمریکی.

پێشتر ئێران ڕەتیکردبووەوە، پەیوەندیی بە هێرشەکەی سەر بنکە ئەمریکییەوە هەبێت بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن تۆمەتباری کرد و بەڵێنیدا وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش