قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، لیژنەی تەندروستی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، 33 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ناوچەکە راگەیاند و بەمشێوەش ژمارەی تووشبووان گەشتە 39080 کەس.
لیژنەكە لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، حاڵەتەکان 19 پیاو و 14 ژنن.
بەپێی زانیارییەکانی لیژنەکە ، حاڵەتەکان بەمشێوە بەسەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستاندا دابەش دەبن : 9 لە قامیشلۆ ، 5 لە دێریک، 5 لە کۆبانی، 5 لە رەققە 8 لە حەسەکە و یەک حاڵەتیش لە درباسییە.
كۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا گەیشتوەتە 1578 كەس، هەروەها کۆی گشتی چاکبووان دەکاتە 2575 كەس.