لێدوانی فەرمی ئیدارەی ئەمریکا: لە سوریا ناکشێینەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ماوه‌یه‌كه‌  قسە و باسەکان لەسەر کشانەوەی هێزه‌كانی ئەمریکی لە سوریا و عێراق زیاتر بووە وه‌ك یەکەم لێدوانی فەرمی ئیدارەی ئەمریکاش سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە سوریا، ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەکالەت رایگەیاند، واشنتن پلانی نییە هێزە سەربازییەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە

نزیکەی هەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریا هەن، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداری دەکەن لە شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)

دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە غەززە وهێرشی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سوریا، ئەم لێدوانەی نۆلاند بە یەکەم لێدوانی فەرمی ئیدارەی ئەمریکا دادەنرێت لەسەر پرسی کشانەوەی ئه‌مه‌ریكا. نۆلاند بۆ سی ئێن ئێن تورکی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هێزه‌كانی ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە.

داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌گید مشمش