جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: لە سووریا ناکشێینەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، ڤیكتۆریا نولاند، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئەوان نیازی کشانەوەی هێزەکانیان نییە لە سووریا، گوتیشی هێشتا تیرۆر مه‌ترسیه‌كی جددیه و ئامانجمان روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یەتی.
ئەم گوتانەی نولاند لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، لە سەردانی ئەمڕۆیدا بۆ تورکیا و لە وڵامی ئەو پرسیارەدا هات، کە ئایا ئیدارەی بایدن بە نیازی کشانەوەی سوپاکەیەتی لە سووریا؟
ڤیكتۆریا نولاند لە وەڵامدا رایگەیاند، “سه‌ره‌تا با ئه‌مه روون بكه‌مه‌وه، ئه‌مریكا له سووریا ناكشێته‌وه، داعش هێشتا له زۆر شوێن چالاكه، هەر بە نموونە ئەو رووداوەی لە کڵێساکەی ئیستانبوڵ روویدا، ئێمه‌ش دەیان ساڵە هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ توركیادا له شه‌ڕی دژ بە تیرۆردا”
گوتیشی، “دەبێت ئه‌م هاوكارییانە له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام بێت، له عێراق بێت یان سووریا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شه‌ڕه رێكناكه‌وین، به‌ڵام له هه‌موو كاتێك گرنگتره هاوكارییه‌كانمان به‌هێزتر بكه‌ین، چونکە پێویستمان به یه‌كترییە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌نێو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له گفتوگۆكه‌یاندا له توركیا باسكراون، “به‌هێزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانە له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و دامه‌زراندنی دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه پێویسته له سووریا په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندی گرنگیان له سووریا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له دۆسیەی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا”.