پاش 13 ساڵ یەکەم باڵیۆزی ئیمارات گەشتە سووریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی “ئەلوەتان”ی نیمچە فەرمی رایگەیاند، کە دوێنێ “حەسەن ئەحمەد ئەلشحی” باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گەشتووەتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

دوای ساڵانێک لە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە هۆی هەڵوێستی جیاوازەوە سەبارەت بە شەڕی سووریا، لە مانگی کانوونی دووەمی 2018وە ئیمارات باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق کردووەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەلشحی لە ساڵی 2011ەوە بە یەکەم باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سووریا دانراوە.

لە ساڵی 2015دا ئەلشحی وەک باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق کاری کردووە و پێش ئەوەش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە سوودان.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە