حکومەتی سوریا پشتیوانی سەربازی نوێ بۆ باکووری دەرعا نارد
دەرعا- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی حکومەتی سوریا، پشتیوانی سەربازی نوێیان بۆ دەوروبەری شاری جاسم لە گوندەواری باکووری دەرعا لە باشووری سووریا نارد کە پێک هاتبوون لە سەدان سەرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازیی.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی حکومەت هێزی سەربازی نوێیان ناردووە بۆ دەوروبەری شارەکە، کە پێک هاتبوون لە زیاتر لە 300 سەرباز و ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوە کە دۆشکەی دژە فڕۆکە و تانک و ئۆتۆمبێلی بی ئێم بی تێدابووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، پشتیوانەیەکان له یهكێك له رێگا كشتوكاڵییهكان جێگیركراون كه شارۆچکەی جاسم و شارۆچكهی نهمر بەیەکەوە دەبەستێت، ههروهها سێ خاڵی سهربازی كاتی لهسهر رێگای كشتوكاڵی به مهبهستی پاراستن دامهزراون.
بەپێی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، ئەم خۆبەهێزکردنە نوێیەی حکومەت دوای ئەوە دێت کە بەر لە ڕۆژێک دەیان سەربازیان لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەر، جێگیرکرد و خاڵی سەربازی نوێیان لە نزیک شارەکە دامەزراند.
ئاماژهی بهوهشكرد، هێزهكانی حكومهت رێگریان کردووە لەو جوتیارانەی لە سەر کێڵگەکانیان بوون، ناوچە كشتوكاڵییهكان بهجێبهێڵن، هاوكات لهگهڵ فڕینی فڕۆكهكانی چاودێری جۆری فانتۆم بهسهر ئاسمانی ناوچهكهدا.
لە لایەکی ترەوە ئەندامانی حکومەت دەستیان بەسەر یەکێک لە کێڵگەکاندا گرت و خاڵێکی سەربازی نوێیان دامەزراند، و ڕێگرییان لە دانیشتووانەکە کرد بگەنە کێڵگەکانیان، بەپێی سەرچاوەکە.
دانیشتوانی شاری جاسم ترسیان لەوە هەیە کە ئەم هەنگاوانە سەرەتای گەمارۆدانی شارەکە بێت، هەروەها دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوشێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بێت کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری تەفەس لە گوندەواری ڕۆژئاوای دەرعا بەدیکرا.