پێنتاگۆن ناسنامەی ئەو سێ سەربازە ئاشكرا دەكات کە لە هێرشەكەی سەر بنکەیەكی ئەمەریكی لە ئوردن كوژران

شەوی یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیانی دیکەی لە ئەنجامی هێرشی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە ئوردن راگەیاند . هێرشەكە كاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئەمەریكای بەدوادا هات و داوای وەڵامدانەوەی بەهێزی ئەو گروپە چەكدارانە دەكرێت كە هێرش دەكەنە سەر بنكەكانی ئەمەریكا.

لای خۆیەوە پێنتاگۆن ناسنامەی ئەو سێ سەربازەی  ئاشكرا كرد کە لە هێرشەكەی سەر بنکەكەی ئەمەریكا لە ئوردن كوژران

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویكردووەتەوە، ئەو سەربازانەی كوژراون بریتین لە ویلیام جیرۆم ڕیڤەرز (46 ساڵ)، کێنێدی لادۆن ساندەرز (24 ساڵ) و بریۆنا ئەلێکسوندریا مۆفێت (23 ساڵ).