کۆشکی سپی: واشنتن بەدوای شەڕدا ناگەڕێت لەگەڵ ئێران، بهڵام وهڵامی گونجاوی گرووپه چهكدارهكان دهداتهوه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن بەدوای شەڕدا ناگەڕێت لەگەڵ ئێران بهڵام بە “شێوەیەکی گونجاو” وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە کە پێگەیەکی هێزەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج.
دوێنێ، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن کردە ئامانج، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیان سهربازی دیكهش برینداربوون.
دوای هێرشهكه “مقاوهمهی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە ئهنجامدانی هێرشەکە گرتە ئەستۆ .
کێربی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژهی بهوهكردووه، سەرۆک بایدن وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە بە شێوەیەکی گونجاو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتن بەدوای شەڕدا لەگەڵ ئێران ناگەڕێت، هەروەها نایەوێت ململانێیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبدات.
لەم چوارچێوەیەدا، پێگهی ئاکسیۆس ئهوهی خستووهتهڕوو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئیدارەکەی تاوتوێی ئەگەری وەڵامدانەوەی سەربازییان بۆ ئەو گرووپانە کردووە کە بەشدارن لە هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن.