ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ماڵئاوایی له جامی ئاسیا كرد و به ئه‌نجامی 2-3 به هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن دۆڕا.
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە، له قۆناغی 16ی جامەکەدا، یاریزانانی ئوردن، (یه‌زن نعێمات، یه‌زن عه‌ره‌ب و نزار ره‌شدان)، سێ گوڵیان لە هەڵبژاردەی عێراق تۆمار كرد، گۆڵه‌كانی عێراقیش (سه‌عد ناتق و ئه‌یمه‌ن حوسێن) تۆماریان كرد.
پاش ئه‌وه‌ی گۆڵی دووه‌می عێراقی له خولهمی 76 تۆمار كرد، (ئه‌یمه‌ن حوسێن) به كارتی سوور لە یاریەکە کرایە دەرەوە، کە ناوبژیوان به‌هۆی شێوازی ئاههنگگێڕانهكهیەوە كارتی زه‌ردی دووه‌می پێدا و به كارتی سوور كردییه ده‌ره‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئوردنیش له دواخوله‌كه‌كانی یارییهكەدا، دوو گۆڵی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی هه‌شت.