گونده‌واری قامشلۆ.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان شاری قامیرشلۆ و ناحیەی عامودێ لە رۆژئاوای كوردستان، ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لە وەرزی زستاندا ژمارەی گیان لەدەستدان و برینداران بەهۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌هۆی بارودۆخی کەشوهەوا لە لایەک و پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ و خێرایی لێخوڕین زیاد ده‌كه‌ن.
شایەتحاڵێک بە نۆرس پرێسی راگه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای قامشلۆ- عامودێ روویدا، لە ئەنجامی پێکدادانی پیکاپێکی هیۆندا لەگەڵ تاکسییەکدا، بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه ژنێکی ته‌مه‌ن چل ساڵان گیانی له ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دواتر گواستراونهته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری قامشلۆ.