خۆسەری داوا لە هاوپەیمانی دەکات هاوکاریان كارگێڕی و ئەمنیان بکات لە دێرەزوور

رەققە- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەری مەدەنی لە دێرەزوور داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد بەرەنگاریی داعش ببنەوە، بە پاڵپشتی كارگێڕی و ئەمنی.

محەمەد رەجەب، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور رایگەیاند، پێداویستییەکانی ئەو ناوچانەی کە بەڕێوبەری خۆسەر بەڕێوەی دەبەن “زیاترە لەوەی کە بۆیان دابین دەکرێت، سەرەڕای ئەو هەوڵانەی کە دراون”.

ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌  پاڵپشتی له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كارگێڕی له‌ ناوچه‌كه‌دا بكات. بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامی چالاکی شانە نوستووەکان و باشترکردنی دۆخی ئابووری، بە گوتەی ڕەجەب.

بە نۆرس پرێسی وت، خاڵی بەرکەوتنی نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر لەگەڵ ناوچەکانی حکومەتی سوریا، لە دێرەزوور، “بوونەتە داڵدەیەک بۆ چالاکیی شانە توندڕەوەکان”.

وتیشی، ناوچەكانی دێرەزوور ” بەردەوام ئۆپەراسیۆن و چالاكیی تیرۆریستییەكان بەخۆوە دەبینن كە لەلایەن شانەكانی (داعش)، یان شانەكانی پەیوەست بە گروپەکانی لایەنگری ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن”.

ناوبراو پێی وابوو ئەو هەوڵانەی کە هێزە ئەمنییەکان لە دێرەزور دەیدەن هەوڵێکی “گەورە”ن بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بەگشتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، واقیعی خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا کە لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەر لە دێرەزوور بەڕێوەدەبرێت “بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو باشترە، و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام لە باشتربووندان”.

ڕاشیگەیاند، لە ناوچەکە زۆرێك لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پڕۆژەكانی ژێرخانی و خزمەتگوزارییەكان هەبووە.