دوای هێرشەکەی سه‌ر ئوردن، میلیشیاكانی ئێران بارەگاکانیان لە دێره‌زوور چۆڵ دەکەن
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران چەند باره‌گایه‌كی خۆیان لە دێره‌زوور گواسته‌وه بۆ ناوچەکانی گونده‌واری حومس لە ناوەڕاستی سوریا، له‌ترسی ئه‌وه‌ی بكرێنه ئامانج، دوای هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن کە نزیكه‌ی 40 سه‌ربازی ئه‌مریكی تێدا بوونه قوربانی.
ناوچەکە پاش ڕووداوەکه‌ی دوێنێ هێمنییەکی زۆری پێوه دیاره، لە ماوەی ڕابردووش‌دا جه‌ندین جار میلیشیاكانی ئێران و هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كتری.
سەرچاوەیەکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێره‌زوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ئێرانی” کۆگایەکی چەک و دوو بارەگای سەربازی لە گەڕەکی سیناعه‌ی دێره‌زوور گواستووەتەوە بۆ گونده‌واری حومس، هەروەها دوو بارەگای دیكه‌ی له گه‌ڕه‌كی هه‌رابش گواستراوەتەوە بۆ ته‌دموری گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی حومس.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیوای فاتمیونی ئەفغانستان پێنج بارەگاکانی خۆی لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور بۆ ئەلبوکەمال گواستۆته‌وه، هەروەها چه‌كداره‌كان و کەلوپەلە سه‌ربازییه‌كان بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی گوستراونه‌ته‌وه، و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی جێگەی ئەو هێزانەیان گرتەوە. ئامادەکردنی: