ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی سەر سوپای ئەمریکا له ئوردن به‌رزبۆوه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکه‌ی سه‌ر هێزه‌كانمان کە “تاوەر ٢٢”ی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن كردبوه ئامانج، بۆ ٣٤ سەرباز بەرزبۆوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەشت سەربازی بریندار لە ئوردنەوە گواستراونه‌وه بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستییه‌كی باش وەربگرن.
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ره‌تیكردۆته‌وه كه پەیوەندییان به‌و هێرشه‌دا هه‌بێت، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەش ڕایانگەیاند کە ئێران لە پشت ئه‌و هێرشه‌یه و به‌ڵێنیان داوه كه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
هێرشەکە له بنکەی پشتیوانی لۆجستی کە دەکەوێتە “تاوەر ٢٢”ی تۆڕی بەرگری ئوردن ئه‌نجامدرا.
نزیکەی 350 سەربازی سوپای ئەمەریکا و هێزی ئاسمانی تێدایه، كه بۆ جه‌ند ئه‌ركێك له‌وێنه، له‌نێویاندا پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش”.
فەرماندەیی ئەمریکی ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانەکان و بە پشتبەستن بە سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ناسنامەی کارمەندانی سوپا بۆ له‌دوای 24 کاتژمێر ڕادەگیرێت، دوای ئەوەی کەسوکاری نزیکیان ئاگادار دەکرێنەوە له روداوه‌كه، راشیگه‌یاند فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، له‌كاتی پێویست زانیاری زیاتر ده‌خاته‌روو.