ئێران ده‌ڵێت ده‌ستمان له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئۆردن نه‌بووه‌ كه‌ سەربازانی ئەمریکی تێدا كوژراون

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە ئێران ڕەتیکردەوە كه‌ پەیوەندییان بە هێرشەكه‌ی سنوری نێوان ئۆردن و سوریا هه‌بێت، کە بووە هۆی کوژرانی سەربازە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن کردە ئامانج، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 25 سەربازی دیکەش برینداربوون.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە کە لە سوریا و عێراقدا هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵێنیشیدا كه‌ لێپرسینەوە له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌و هێرشانه‌ بكات.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، “تاران دەستی لە هێرشێکدا نییە کە بۆته‌ هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئه‌مریكی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سووریا”.

داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌گید مشمش