ئاسایشی رۆژئاڤا وردەکاریی کوشتنی منداڵێک لە قامشلۆ و فڕیدانی لە بیرێکدا بڵاودەکاتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان، وردەکارییەکانی دیارنەمانە گوماناوییەکەی منداڵێک بە ناوی (ئەولیار یاسر عەقیل)ی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی تەرمەکەیان لە “بیرێکی ئیرتیوازیدا” دۆزیەوە و تاوانبارانیان دەستگیر کرد.
ئەولیار، منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، پاش چەند رۆژێک بانگەواز لە ڕێگەی فەیسبووک و جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکە، منداڵەکە بە کوژراوی و فرێدراوی لە برێکی تەنیشت ماڵەکەی لە ناوچەی کۆرنیش لە شاری قامشلۆ دۆزرایەوە.
هێزەئەمنییەکان، لە راگەێنراوێکدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە گوتیان ، “داواکارییەک لەبارەی دیارنەمانی منداڵەکەوە، لە بەرواری 16ی ئەم مانگەدا لە شاری قامشلۆ بە دەست ئاسایش گەشتووە، راستەوخۆ هێزەکانی روبەڕووبوونەوەی تاوان، وێنەیەکی منداڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و بەدوایدا گەڕاون، پاشان هەموو زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخەکە زانیوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە لە 24ی ئەم مانگەدا و لەبیرێکی نزیک بە ماڵیان، تەرمی منداڵەکە بدۆزنەوە.
روونیشیانکردەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر تاوانە گوماناوییەکە و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە، ئاسایش توانی دانیپێدانانی تاوانبارەکەی دەستکەوێت، کە منداڵەکەی کوشتووە.
گوتیشیان، دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانیان و ئاشکراکردنی دانپێدانانی تەواوی تاوانباران و وردەکارییەکانی رووداوی کوشتنەکە، سەرجەم دانپیانانەکان و دەرەنجامی تاوانەکە دەخەنەڕوو.