سێنتکۆم کوژرانی 3 سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 25ی دیکەی لە ئوردن راگەیاند

دیمەشق  – نۆرس پرێس

ئەمشەوی یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کوژرانی 3 سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 25ی دیکەی لە لە هێرشی درۆنێکدا، کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکای کردە ئامانج، لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەێنراوێکدا، کە پێش کەمێک بڵاویکردەوە رایگەیاند، “بەهۆی هێرشی درۆنێکەوە، کە بنکەیەکیانی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن، نزیک بە سنووری سووریا کردە ئامانج، 3 سەربازی ئەمریکی کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون”.

سێنتکۆم، لەبەر رێزگرتن لە خێزانەکان و بەگوێرەی سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ناسنامەی ئەو سەربازانە تاوەکوو 24 کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکار و خێزانەکانیان راناگەێنێت.

روونیشیانکردەوە، کە لەکاتی بەردەستبوونیدا، زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەدرێت.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی