سەدەها کوژراو و بریندار.. قوربانیانی سڤیلی دەستی “داعش”ن لە ماوەی ساڵێکدا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

سەرەڕای راگەیاندنی لەناوچوونی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، لە مانگی ئازاری 2019دا، چەند ناوچەیەک لە سووریا لە ماوەی ساڵی رابردوودا هێرشی بەرفراوانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیان بەخۆوە بینی، کە بە هۆیەوە سەدان هاووڵاتیانی سڤیل لەسەر دەستی ئەو رێکخراوە توندڕەوە، کوژران و برینداربوون.

بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس، کوژران و برینداربوونی 379 هاووڵاتی سڤیلی تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش 253یان کوژراون، کە 27یان منداڵ و 10یان ژن بوون.

بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی، بەردەوام هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی داعش و دەڵێت، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا دەرفەتێکی راستەقینەی بۆ رێکخراوەکە رەخساندووە، بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی نوێ، لە کاتی زنجیرە هێرشەکانی پێشووی تورکیادا، زیندانی سناعە لە حەسەکە، کە دەیان دەستگیرکراوی ئەندامەکانی “داعش” لەخۆدەگرێت، روبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەوە، کامپی هۆلیش یاخیبوونی ژنانی داعشی بەخۆوەبینی.

دوێنی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا دەستپێکی قۆناغی سێیەمی هەڵمەتێکی ئەمنییان راگەیاند، کە ئامانج لێی راوەدوونانی شانەکانی “داعش”ە لە کامپی هۆل، مەترسیدارترین کامپی جیهان.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، هێرشەکانی “داعش” زیاتر بوون لە 233 هێرش.

46 لەو هێرشانە خەڵکی سڤیل و 103 هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و 66 هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و 18 هێرشیان بۆ سەر چەکدارانی لایەنگری ئێران ئەنجامدراون.

ئەوانەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی قارچکن، دیارترین قوربانیانی سڤیلی هێرشەکانی “داعش” بوون، بەو پێیەی ژمارەی کوژراوان لە نێویاندا گەشتە 176 هاووڵاتی سڤیل، لەو ژمارەیەش 142یان کوژراون، کە 137 پیاو و 8 ژن بوون، 34 کەسیشیان بریندار بوون.

ئەو شارانەی زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر دێرەزوور، بە 104 هێرش و حومس بە 48 هێرش و رەققە بە 36 هێرش، کراونەتە ئامانج.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە