دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

هەولێر  – نۆرس پرێس

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێڕاق” لە بەیاننامەیەکدا لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرامەوە رایگەیاند، کە بە درۆن بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج.

کەمێک پاش ئەوە، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی رەتکردەوە و گوتیان: “ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێکێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

راشیانگەیاند، “لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی راگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش کە زۆر تامەزرۆی راستیی لێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە”.