سەرکردەیەک و شەش ئەندامی سەر بە داعش لە درعا کوژران

درعا – نۆرس پرێس

شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپە چەكدارە ناوخۆییەکانی شاری نەوا لە گوندەواری درعا كە تۆمەتبارن بەوەی سەر بە داعشن کوژران.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، شەڕ و پێکدادانەکان ئێوارەی دوێنێ شەممە دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی گروپە ناوخۆییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی ڕۆژئاوای شارەکە.

لەنێو کوژراوەکاندا “ئوسامە شەحادە عەزیزی” سەرکردە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەیە.

سەرچاوە خۆجێییەكان باس لەوە دەكەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی بڵاوكردنەوەی شانەكانی دەدات لە شاری درعا، لەو كاتەی هێزەكانی حكومەت دەستوەردان ناكەن لە پێكدادانەكان.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەمەد – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش