حوسییەکان: توانای نوقمکردنی کەشتی و کەشتییە جەنگییەکانمان هەیە لە سێ دەریادا
دیمەشق – نۆرس پرێس
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا “حوسییەکان” لە یەمەن هەڕەشەی ئەوە دەكات، کە توانای نوقمکردنی کەشتی و کەشتییە جەنگییەکانی لە هەر خاڵێکی دەریای سوور، دەریای عەرەبی و دەریای ناوەڕاست.
ئەم هەڕەشەیە لە دوای بانگەوازێکی مەعین عەبدولمەلیک، سەرۆکوەزیرانی یەمەن دێت، كاتێك داوای كرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حوسییەکان وەک “رێکخراوێکی تیرۆریستی” پۆلێن بكەن.
بەرپرسێکی بزووتنەوەکە لەسەر پلاتفۆرمی “X” رایگەیاندووە، ئێمە توانای نوقمکردنی کەشتی و کەشتییە جەنگییەکانمان هەیە لە هەر خاڵێکی سەرزەوی یەمەنەوە بۆ هەر خاڵێکی دەریای سوور و دەریای عەرەبی و دەریای ناوەڕاست، بەڵام ئەوە جێدەهێڵین بۆ کاتی دیكە.
هەروەها رۆژی هەینی، دەستەی چالاكیی بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانییان بە دووری 60 میل لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری عەدەنی یەمەنەوە پێگەیشتووە.