دێره‌زوور.. له هێرشێكی داعشدا دوو ئه‌ندامی میلیشیایه‌كی سه‌ر به ئێران كوژران
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ، له ئه‌نجامی هێرشێكی داعش بۆ سەر بارەگا سەربازییەکانی حكومه‌ت باشووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو ئەندامی میلیشیایه‌كی لایەنگری ئێران کوژران و دوو ئەندامی دیکەش برینداربوون.
سەرەڕای هەڵمەتە سەربازییەکانی حکومەت و پاڵپشتی گروپه‌كانی ئێران و هێزی ئاسمانی ڕووسیا، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی داعش دەبنەوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژماره‌یه‌ك ئەندامی هێزەکانی حکومەت و گروپه دڵسۆزەکانی ئێران لە پەلامارێكی چەکداری ڕێکخراوی داعش لە پێده‌شته‌كانی ته‌دمور لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی حومس کوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی حكومه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند چه‌كدارانی داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای “بزووتنەوەی نوجەبا”ی عێراقی لایەنگری ئێران لە نزیك شاری شولا لە باشووری دێرزوور .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەته هۆی کوژرانی دوو ئەندامی “بزووتنەوەی نوجەبا”ی عێراقی و برینداربوونی دوو ئەندامی دیکە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دوو ئەندامە کوژراوە بریتی بوون لە؛ “عەلی عوبەیدی” و “مەروان ئەحمەد هادی”، هەردووکیان به ره‌گه‌ز عێراقی بوون.