ئەمه‌ریکا و بەریتانیا جارێكی دیكه هێرش ده‌كه‌نه سەر حوسییەکان لە یەمەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
کەناڵێكی سەر بە حوسییەکانی یەمەن، ئه‌مڕۆ شەممە رایگەیاند، ئەمه‌ریکا و بەریتانیا به دوو هێرشی ئاسمانییان دژی حئەنجامدا و ناوچەی ڕاس عیسایان لە پارێزگای حودەیدە لە یەمەن کردە ئامانج.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ هەینی حوسییەکان هێرشەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر ئەو کەشتیانەی لە دەریای سوور دەپەڕنەوە، لەنێویاندا هێرشێک بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەكی نەوتهەڵگر.
لای خۆیه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه موشه‌كێكی زیانی به كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر گه‌یاندووه له كه‌نداوی عه‌ده‌ن .
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه کەشتی مارلین لواندا کە ئاڵای دوورگەکانی مارشال هەڵدەکات له زیانه‌كان ئاگادری كردوونه‌ته‌وه تا کەشتی تێكشكێنه‌ری کارنی ئەمریکی و کەشتیەکانی دیکەی هاوپەیمانان هاوکاری ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەیان كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووه، دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر، سوپای ئەمریکا مووشەکێکی حوسییەکانی تێك‌شكاند کە ئاراستەی دەریای سوور كرابوو كه هەڕەشەیەکی نزیک بوو بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.