به‌رپرسێكی خزمەتگوزاری له به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری: فرۆشتنی غازی ماڵان بە دۆلار کاتییە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی خزمەتگوزاری له به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، نرخی گۆڕینی فرۆشتنی غازێكی ماڵان به ده دۆلار نرخێکی کاتییه تا دامه‌زراوه‌ی غازی سوه‌یدیه له گونده‌واری دێرکی رۆژئاوای كوردستان چاک دەکرێتەوە، كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وێران ببوو.
ئەنجوومەنی گەڕەک و بریكاره‌كانی غاز لە قامیشلۆ و حەسەکە و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای كوردستان نرخی گۆڕینی غازی ماڵانیان بە 10 دۆلار دانا، ئەمەش پرسیاری لەبارەی بڕیارێکی فەرمی لە لایەن به‌ڕیوبه‌ری خۆسەرییه‌وە بۆ جێگیرکردنی ئەم نرخە دروست کرد .
له‌مباره‌یه‌وه بەڕێوەبەری وێستگەی غاز لە دامەزراوەی سوەیدیە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئێستا كاری له پێشینه‌یان دەستەبەرکردنی غازه بۆ دانیشتووان و بیر لە هیچ قازانجێک ناکەنەوە لە کارەکانی ئاڵوگۆڕکردن.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا غازەکە بە تەواوی لە هەرێمی کوردستانه‌وه هاوردە دەکرێت، نرخی نوێش نرخی تێچوونەكه‌یه‌نی. دوای تەواوکردنی كاری چاککردنەوە لە دامەزراوەی سوەیدیە نرخه‌كان وه‌كو پێشووی لێدێته‌وه.