قامشلۆ – نۆرس پرێس
نۆرس پرێس بووە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی Habitat (HIC)دوای ئەوەی داوای ئەندامێتی کرد، له كاتی سهردانی تیمێکی ئاژانسەکە بۆ ئۆفیسی هاوپەیمانییەکە لە قاهیرەی پایتەختی میسر.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ( Habitat شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێكی شایست) تۆڕێکی جیهانی سەربەخۆ و قازانج نەویستە بۆ بەرگریکردن و پێشخستنی و بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ و شوێنی نیشتەجێبوون و سەلامەت بۆ ژیانێكی ئارامی لە شار و گوندەکاندا.
لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، نۆرس پرێس بانگەوازێکی هاوبەشی لەگەڵ ((HIC سەبارەت بە قەیرانی ئاو لە رۆژئاوای كوردستان پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
هاوپەیمانهتییهكه لە ڕێگەی پاڵپشتی و پەیوەندی و پەرەپێدانی توانای بزووتنەوە و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، و کاریگەری لەسەر سیاسەتە گشتیەکان لە چوارچێوەی کارنامەی نێودەوڵەتیدا کاردەکات، لە هەمان کاتدا بەدوای گۆڕانکاری سیستماتیکی دهگهڕێت، و داکۆکی دهكات لە پراکتیک و ڕێسا و ستانداردەكان بۆ گۆڕینی، ئهمهش وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و باشترکردنی بارودۆخی ژیان .