میدیایەکی حکومەت: سوریا متمانە بە ئەردۆگان ناکات..دەیەوێت دەسکەوتی هەبێت و سازش نەکات

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

سەرچاوەکان میدیاییەکان بە رۆژنامەی نیمچە فەرمیی “ئەلوەتەن”یان راگەیاندووە، کە سوریا متمانەی بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا نییە، کە هەمیشە هەوڵدەدات دەستکەوت بەدەستبهێنێت بەبێ ئەوەی هیچ سازشێک بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەڵام ئەمجارەیان ئەردۆگان لە تەڵەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندایە، ئەمەش ناچاری دەکات بە ئامادەکردنی ڕای گشتی تورکیا مانۆڕ بکات بۆ قبوڵکردنی ئاشتەوایی لەگەڵ دیمەشق”.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، “هەڵمەت و لێدوانی میدیایی بەرپرسانی تورکیا سودیان نابێت و وەڵامی داواکارییەکانی دیمەشق ناداتەوە کە پێداگری دەکەن لەسەر کشانەوەیان لە خاکی سووریا و وەستانی پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا چیتر ناتوانێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دیارترین کێشەی ناوخۆیی کە پەیوەندی بە دۆسیەی پەنابەرانی سووریاوە هەیە، بە بێ لێکنزیکبوونەوە لە دیمەشق و لە ژێر چاودێری ڕووسیادا، چارەسەر بکات.

ئەو سەرچاوانە رایانگەیاندووە کە ئاشتەوایی لەگەڵ دیمەشق هەڵگری “دڵەڕاوکێیەکی زۆرە کە ناتوانرێت بکرێتە قوربانی، لە کاتی داخستنی بژاردەی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر خاکی سوریا بۆ دامەزراندنی ئەوەی کە ناویانابوو’ ناوچەی ئارام’ بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو خەڵکە پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023”

سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە، “بژاردەی ڕژێمی تورکیا بۆ دەستپێکردنی دەستدرێژی بۆ بڕینی کەرتی سنووری بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە ناو خاکی سووریا، هەرچەندە هێشتا لە بەرنامەی دامەزراوە سەربازییەکانی تورکیادایە، بەڵام تێچووە زۆرەکەی لە هەموو ئاستەکاندا، قورسایی زیاترە لە هەنگاونانی ئەردۆگان بەرەو دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی سنوور و دۆسیەی پەنابەرانی سووریا پێش هەڵبژاردنەکان.

سه رچاوه كان پێشنیازیان كردووه له ئاینده یه كی نزیكدا دانوسانەكانی سووریا و توركیا خێراتر بكرێت بۆ گەیشتن به لێكتێگەیشتن به مه به ستی دۆزینه وەی پێشێلكارییەك له نێویاندا كه ببێته هۆی بوژانه وه ی كایەی سیاسی نێوان هه ردوو وڵات.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش سەرچاوەی دیکە بە هەمان ڕۆژنامەیان ڕاگەیاندووە کە بانگەوازی تورکیا بۆ گێڕانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق هێشتا لە چوارچێوەی لێدوانی میدیایی و لە چوارچێوەی وشەدایە نەک کردار.

لە 11ی ئابدا، مەولود چاوشئۆگڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆیەکی کورتمان لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کردووە و داوای ئاشتەوایی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنمان کردووە.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، ئەو گفتوگۆیەی کە داودئۆگڵو لەگەڵ میقداد کردبووی، گومانی لە خواستی تورکیا بۆ وازهێنان لە رێبازی پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆن و داوای گواستنەوەی سیاسی لە سووریا دروستکرد.

دوو هەفتە لەمەوبەر ئەردۆگان لە میانی گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئامانجی وڵاتەکەی شکستپێهێنانی بەشار ئەسەد نییە لە سووریا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ناكرێت واز له‌ گفتوگۆی نێوان وڵاتان بهێنرێت، ده‌كرێت له‌ هه‌ر كاتێكدا بکرێت و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.

كەمال كلیتچدارئۆگڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری، “گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا”، لە چەند بۆنەیەكدا سوێندی خوارد كە ئەگەر ئەوان لە هەڵبژاردنەكانی 2023دا سەربكەوێت، ئەوا لەگەڵ دیمەشق رێككەوتنێك دەكرێت بۆ دەسەبەركردنی گەڕانەوەی سەلامەتی سووریاییەكان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەنگاوەکانی حکومەت بەرەو ئاشتەوایی “زۆر کەم و زۆر درەنگن”.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا رووسیەكەی، هەفتەی رابردوو جەختی كردەوە كە چەند کارێکی پێویست هەن کە دەبێت تورکیا لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان پێیان هەستێت و جێبەجێیان بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم  کارانە بریتین لە “کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکان، وەستاندنی پشتگیریکردن لە تیرۆر، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی سوریا و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاوی نێوان هەردوو وڵات، سەرەتایەکن بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان بەو شێوەیەی کە هەبوون.”