ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ئەمنی لە کەمپی هۆڵ بۆ بەدواداچوونی به‌دوای شانەکانی داعش ده‌ستی پێكرد
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”یان لە کەمپی هۆڵ ڕاگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی كه زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه شانەکانی داعش خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له كه‌مپه‌كه‌دا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا،هێزەکانی “هه‌سه‌ده”، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری ده‌كه‌ن، ساڵی رابردووش قۆناغی یەکەم و دووەمی هەڵمەتەکەیان له كه‌مپه‌كه ئه‌نجامدابوو.
كه‌مپی هۆڵ ده‌كه‌وێته گونده‌واری شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، له‌دوای شكاندنی رێكخراوی داعش له رۆژئاوای كوردستان و سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانان، به‌شێك له ژن و منداڵانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بردرانه كه‌مپی هۆڵ، كه له نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن، و تا ئێستا به‌رده‌وام له‌م كه‌مپه‌دا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت، و جه‌ندین جار هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” و ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئه‌منییان له كه‌مپه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركردووه،
به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان، جه‌ند جارێك داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆیه‌كان و وڵاتان كردیه كه هاوڵاتییه‌كانیان ببه‌نه‌وه وڵاتی خۆیان چونكه ئه‌و كه‌مپه وه‌ك “بۆمبێكی كات بۆ دانراوه” ره‌نگه له‌هه‌ركاتێك بته‌قێته‌وه و داعش دوباره سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
توركیا جه‌ندین جاره رۆژئاوای كوردستان ده‌كاته ئامانج و ژێرخانه خزمه‌ت گوزارییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان بۆردوومان ده‌كات جه‌ند جارێك نزيك كه‌مپی هۆڵی بۆردومان كردووه.
“هه‌سه‌ده” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “هه‌ڵمه‌تی قۆناغی سێیەم، “بە پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرێک لە ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکان کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراون” دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوەکە به ڕێنماییەکانی سەرکردەکەی “پلانی دانابوو، ، لە دەرەوە هێرش بکاتە سەر کەمپەکە و له‌نێو كه‌مپه‌كه ئاژاوه دروستبكرێت تا ده‌ست به‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا بگیرێت، بەو پێیەی کەمپی هۆڵ ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکیه كه به‌رده‌وام له رێگای ماڵپه‌ر و راگه‌یاندنه‌كانیان هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌كه‌ن”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئامانجی هەڵمەتەکە بەدواداچوونه به‌دوای شانەکانی داعش و دەستگیرکردنی ئه‌ندامه‌كانیانه، کە هێرشی “تیرۆریستی”یان ئەنجامداوە و یاخود هاوكارییان كردوون و بەشدارن لە بیرۆکە توندڕەوی كردووه.