گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ شه‌ممه‌ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

13ی ئەم مانگە، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا، دانیشتنەکە دواخرابڕیارە. کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکات، کە حەوت بڕگە لەخۆ دەگرێت، بڕگەی یەکەمی تایبەت ده‌بێت بە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق،.

هەروەها بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سووریا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پرۆتۆکۆلی عەرەبی دەکرێت، کە پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردنی بەمرۆڤ، بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان، لەگەڵ رێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە سنوورە نیشتمانییەکاندا.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە دواهەمین بڕگەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2011 ده‌كرێت كه‌ هەمواری یەکەمی یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقه‌.

لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی په‌رله‌مانی عێراق 314 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌ شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی دا، كه‌ بە 152 دەنگ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی زۆرینەی رەها بەدەست بهێنێت، کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وه‌ربگرێت.