شه‌ڕی نێوان دوو هۆز له گونده‌واری حه‌له‌ب چوار كوژرا و نۆ برینداری لێكه‌وته‌وه
گونده‌واری حەلەب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی لە شەڕی نێوان دوو هۆز لە شاری جەرابولوس لە گونده‌واری رۆژهەڵاتی شاری حەلەب چوار کەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شاری جەرابلوس لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانی ئه‌نقه‌ره‌دایه و به‌هۆی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه و دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك پشێوی ئەمنی لەو ناوچانەدا زاڵە و زۆرجار پێکدادان رووده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كارگێڕی لە گروپی شورته‌ی عه‌سكه‌ریی سه‌ر تورکیا لە جەرابلوس رایگه‌یاندووه، له پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێکدادانی توند لە نێوان هۆزه‌كانی جه‌یسات و دەکارات لە ناوەڕاستی شارەکە سەریهەڵدا .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێكدادانه‌كاندا چەکی سووک و مامناوەند و هاوه‌ن بەکارهێنراون، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو بەسەر شاری جەرابوڵوسدا سه‌پێندراوه و دەروازەکانی شاره‌كه داخراوه
ڕوونیشیکردەوە، به‌هۆی ئەم پێکدادانانە تا ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە یه‌كێك له‌وانه ژنێکی تەمەن 42 ساڵە و 9 کەسی دیکەش برینداربوون .