حوسییەکان جارێكی دیكه هێرش دهكهنه سەر کەشتییە بازرگانییهكانی دەریای سوور
دیمەشق – نۆرس پرێس
دهستهی چالاكییه بازرگانییە دەریاییەکانی بهریتانیا ئهمڕۆ هەینی رایگەیاند راپۆرتێکیان لەبارەی ڕووداوێکی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە دووری 60 میل لە باشووری رۆژئاوای بەندەری عەدەنی یەمەن پێگەیشتووە.
ئهمه له كاتێكدایه چوارشەممەی ڕابردوو، گرانت شاپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژهی بهوهكرد، مەترسیەکانی سەر کەشتیوانی جیهانی لە دەریای سوور بەردەوامن و حوسییەکان گروپێکی چەتەی دەریایین کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و پێویستە جیهان درک بە مەترسییەکانی ئێران بکات.
ئهوهشی خستووهتهڕوو دوو مووشەک لە ئاوەکاندا تەقیوەتەوە بۆیه رێنمایی دهركراوه کەشتییەکانیان بە وریاییەوە لە ناوچەکەدا جوڵە بکەن و هەر چالاکییەکی گوماناوی ئاگاداریان بكهنهوه. ئاماژه بهوهشكراوه دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن، بێ ئهوهی هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی ڕووداوەکەوە نەخراوەتەڕوو.