دادگای نێودەوڵەتی: پێویسته ئیسرائیل ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە جینۆساید لە غەززە بگرێتەبەر
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ هەینی، دادگای نێودەوڵەتیی داد، فەرمانی بە ئیسرائیل کرد هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە کردەوەی جینۆساید لە غەززە، بەڵام فەرمانی ڕاستەوخۆی بۆ وەستاندنی شهڕ لە کەرتی غەززە دەرنەکرد، هەروەها فەرمانی نهكرد بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ غەززە.
ئەفریقای باشوور پێشتر داوای بڕیاری بەپەلەی کردبوو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان کە بریتی بوو لە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە.
دادگاکە لەکاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا ڕایگەیاندووە، پێویستە ئیسرائیل دڵنیابێت لەوەی هێزەکانی ئیسرائیل كۆمهڵكوژی ئهنجام نهدهن و ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ باشترکردنی دۆخی مرۆیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێی ڕاپۆرتێکن لە ئیسرائیلەوە سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی کە گرتوویانەتە بەر لە ماوەی مانگێکدا دوای دەرکردنی بڕیارەکانی دادگا.
دادگا هەروەها ڕایگەیاندووە کە حەماس دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج دیلهكان ئازاد بکات.
داڕشتنهوهی: سەعد یازیچی