“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” به‌رپرسیارێتی به ئامانجگرتنی بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی گروپی به‌ناو “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی هێرشی نوێی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گرتە ئەستۆی خۆی.
بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە سوریا و عێراق زۆربه‌ی رۆژ رووبەڕووی هێرش دەبنەوە.
گروپی به‌ناو مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لایەنگری ئێران لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی گروپه‌كه بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی داگیرکراوی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق.
هه‌روه‌ها دوێنێ ، “مقوه‌مه‌ی ئیسلامی” ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هه‌رێمی كوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج.
ئه‌م گروپه چه‌كدارییه دووپاتی ده‌كاته‌وه بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ غەززە.