هێزەکانی تورکیا ناوچەکانی گوندەواری گرێ سپی بۆردومان کرد
عەین عیسا- نۆرس پرێس
دوێنێ شەو، هێزهكانی توركیا و گروپە دڵسۆزهكانیان ژمارهیهك گوندیان لە گوندەواری رۆژئاوای شاری گرێ سپی بۆردومان كرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند “گوندەکانی کور حەسەن و سوانی و خەربە بەقەر لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی بە تۆپ و هاوەن بۆردومان کراون”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆپبارانەکە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ دەستیپێکردووە، هەروەها چەند گولەیەک لە دەوروبەری ئەو گوندانە کەوتنەخوار و ئەنجامدا زیانی ماددی بە خانووەکانی گوندەکان کەوتووە”.
پێرێش سێشەممە، ئۆتۆمبێلێکی سڤیل کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی تورکیا، لە کاتێکدا بە ڕێگای نێودەوڵەتی تەنیشت گوندی
هۆشان لە گوندەواری ڕۆژئاوادا تێدەپەڕی و زیانەکانیش تەنیا ماددی بوون.
بە نزیکەیی رۆژانە گوند و شارۆچکەکانی گوندەواری باکووری رەققە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانیەوە بۆردومان دەکرێن.