کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پاش کشانەوەیان لە عێراق دەبێت

دیمەشق– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی رووسیا لە سووریا رایگەیاند، بێ گومان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە لە سووریا پاش کشانەوەیان لە عێراق دەبێت.

دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەێنراوێکدا ئەوەیان خستەڕوو، کە رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا کراوە و تیایدا لەسەر داڕشتنی خشتەی کاتی دیاریکراوی مانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق رێککەوتوون، ئەمەش راستەوخۆ کەمکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی ژمارەی راوێژکارانیانی لە خاکی عێراق بەدوادا دێت، و پاشان کۆتاییهێنانی یەکجاریی بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی دژ بە داعش لەو وڵاتە.

لاڤرێنتیڤ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، “مەحاڵە ئەمریکا بتوانێت خزمەتگوزاری و پشتیوانی لۆجستی بۆ هێزەکانی دەبین بکات لە سووریا، بەبێ بەکارهێنانی خاکی عێراق”.

لەسەر داوای حکومەتی عێراق 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق لە ساڵی 2021ەوە کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی راوێژ و هاوکاری بە سەربازە عێراقییەکان، کاتێک سوپای ئەمریکا کۆتاییهاتنی رۆڵی شەڕکەری خۆی لەو وڵاتە راگەیاند.

لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ رایگەیاند کە عێراق لایەنی رووسی لە ئامادەیی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە لە وڵاتەکەیان ئاگادار کردووەتەوە.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد