له‌ یارییه‌كی به‌هێزی جامی شای ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبه‌ڕووی سیڤیا ده‌بێته‌وه‌

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ له‌ یارییه‌كانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبه‌ڕووی سیڤیا ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كه‌ دەرفەتێکە بۆ هه‌ردوو یانه‌ تا قه‌ره‌بووی ئاستیان له‌ لالیگا بكه‌نه‌وه‌، چونکە ئەتلەتیکۆ مەدرید بە 11 خاڵ لە پێشەنگی خول دوورە، له‌و كاته‌ی سیڤیا به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌میندایه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 11:00 ی شه‌و لە نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به‌ ئه‌تله‌تیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەتلەتیکۆ بە به‌ متمانه‌یه‌كی به‌هێزتره‌وه‌ دەچێتە نێو یاریگا بەهۆی ئەوەی هەفتەی پێشوو لە قۆناغی شانزەی ئه‌و جامه‌دا بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ لە یانەی ریال مەدریدی رکابەری دوورخستەوە و نزیكه‌ی ساڵێكه‌ له‌ نێو یاریگای خۆی نه‌دۆڕاوه‌.

 لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ی سیڤیا ده‌یه‌وێت هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه‌ و قه‌ره‌بووی ئاستی خراپی له‌ یارییه‌كانی خولی ئیسپانی بكانه‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ پله‌كانی خواره‌وه‌ ده‌بینرێت.