کۆشکی سپی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، کۆشکی سپی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە سەبارەت بە کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، کە بە ئەرکێکی تایبەت لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەوێن.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە غەززە، گرپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە هەردوو وڵات بە هێرشی ئاسمانی وەڵامیان دەداتەوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم گرژییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ماڵپەڕە بیانی و ئەمریکییەکان باسیان لە نیازی واشنتۆن کرد بۆ کشانەوەی سەربازەکانی لە سووریا و دوێنێش گۆڤاری “فۆریجن پۆلیسی” شیکارییەکی لەسەر هەمان بابەت بڵاوکردەوە، تیایدا هۆشداری دراوە لەسەر “کاریگەرییە کارەساتبارەکان”ی ئەو کشانەوەیە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رایگەیاندووە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری تورکیا بیر لە کشانەوە لە سووریا ناکاتەوە.