قوبرس رزگاکردنی دەیەها کۆچبەری سووریای لە کەناراوەکانی راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

پاش مانەوەیان بۆ چەند رۆژێک لە دەیادا، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی قوبرس رزگارکردنی 60 کۆچبەری سورییان لە بەلەمێکی بچووکدا لە کەناراواکانیان راگەیاند.

دەسەڵاتدارانی قوبرس رایانگەیاند، کە کەشتییەکی بازرگانی ئاگاداری کردنەوە لە بینینی بەلەمێکی بچووکی راوە ماسی لە دووری نزیکەی 30 میل دەریایی لە کیپ گریکۆ، کە خاڵیکی ئەوپەڕی باشووری قوبرسە، ئاگاداری کردوونەتەوە و ئەمانیش هەلیکۆپتەری فریاگوزاری و کەشتییە دەوریەییەکان رەوانە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر 60 کۆچبەرە سوورییەکەی سەر بەلەمەکە رزگارکراون، سێ منداڵ و پیاوێک کە لە کاتی پرۆسەی رزگارکردنەکەدا  بێهۆش بوون.

ناوەندی هەماهەنگی رزگارکردنی هاوبەش لە قوبرس رایگەیاند، سەرجەم کۆچبەرەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەنێویاندا ئەو چوار کۆچبەرە کە بە بێهۆش بوون و سیانی دیکەش، کە تووشی شکانی ئەندامەکانی جەستەیان بوون.

بەرپرسانی قوبرس رایانگەیاندووە، سەرنشینانی بەلەمەکە سەرجەمیان خەڵکی سووریان و لە 18ی ئەم مانگەدا لە لوبنانەوە بەڕێکەوتوون و بە هۆی لێبڕانی ئاوی خواردنەوەوە، هەموویان بەدەست وشکبوونەوە ناڵاندوویانە.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی