درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە رۆژئاوای قامشلۆ دەکاتە ئامانج

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، درۆنێکی تورکیا لە سەر رێگای عەلی فرو، لە رۆژئاوای شاری قامشلۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ڤان)ی کردە ئامانج و دەنگۆی بوونی قوربانی و بریندار هەیە.

پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، “درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگای نێوان شاری قامشلۆ و عامودێ، لە نزیک یەکتربڕی عەلی فرو کردە ئامانج”.

هاوکات شایەتحاڵەکان دەڵێن، “ئامبولانس و ماتۆڕەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی هێرشەکە، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری قامشلۆ”.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بەئامانجگرتنەکە نەداوە.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی