پێنتاگۆن دەرئەنجامی هێرشی سەر حوسییەکان لە یەمەن ئاشکرا دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەناوبردنی زیاتر لە 25 شوێنی هەڵدانی مووشەک و 20 مووشەکی حوسییەكانی لە یەمەن لە ئەنجامی هێرشەكانیان بۆ سەر پێگە و بنكەكانی حوسی راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ژمارەیە لە سەرەتای هێرشەکانی ئەم مانگەوە بووە.
گروپی حوسییەكان بەڵێنیانداوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان وەڵامی هێرشە هاوبەشەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بدەنەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر ئامانجەکانی حوسییەکان و شوێنی كۆگاكردنی ژێرزەمینیان کردە ئامانج و ئەو شوێنانەی پەیوەستن بە توانای مووشەکی حوسییەکان و چاودێری ئاسمانی.