لە یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە

لە یارییەكانی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكی بەهێز و لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە.

یارییەكە كاتژمێر 11:30 لەنێو یاریگای سان مامێس بەڕێوەدەچێت، یانەی بەرشەلۆنە بە بارودۆخێكی باشدا تێپەڕ نابێت، بۆ ئەم یارییەش بەرشەلۆنە لە تواناكانی هەر یەكە لە یاریزانان ئەندرێ تێرشتیگن – خاڤی – مارکۆس ئەلۆنسۆ – مارتینێز – رافینیا بێ بەش دەبێت، بە پێچەوانەوە بلباو لە خولی ئیسپانیاش ئەمساڵ بە ئاستێكی باش دەردەكەوێت و ریزبەندی پێنجەمی لالیگای گرتووە.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو راگەیاند، لە لیستەكەدا ناوی هەردوو یاریزان ئەندرێاس کریستینسن و جواو کانسێلۆ دەبینرێن و گەڕاونەتەوە پێكهاتەی راهێنەر.