هەڵبژاردەی سووریا لە هیندی بردەوە و سەرکەوت بۆ خولی ئایندەی پاڵەوانێتی ئاسیا

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردەی سووریا بە گۆڵێک بەرامبەر بە هیچ لە هاوتا هیندییەکەی بردەوە، لە یارییەکەدا کە لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی ئاسیای 2023، کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

ئەم سەرکەوتنەش هەڵبژاردەکە بە بردنەوەی چوار خاڵ دەباتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە.

لە خولەکی 67 ی گێمی دووەمدا عومەر خەربین یاریزانی سووری گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد وئەمەش بوو بە تاکە گۆڵی یارییەکە.

هەڵبژاردەی سووریا لە کۆمەڵەی دووەمدایە و لەگەڵ ئوسترالیا بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پێشەنگ و ئۆزبەکستان بە 5 خاڵ پلەی دووەم و هیندستانیش لە کۆمەڵەی دووەمدایە.

هەڵبژاردەی سووریا چاوەڕێی چارەنووسی خۆی دەکات لەنێو باشترین سێ تیپدا.

دوای ڕاگەیاندنی پاڵاوتنی سووریا بۆ قۆناغی داهاتوو، هیکتۆر کوپەری ئەرجەنتینی لە هەنگاوێکی مێژوویی لەگەڵ هەڵبژاردەی سووریا نزیک دەبێتەوە، کە لە خولی ئێستای جامی ئاسیای 2023دا سەرکردایەتی دەکات.