لە رۆژی حەوتەمدا.. ئاسایش 11 کەس لە کامپی هۆل دەسگیردەکەن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا رایگەیاند، 11 کەسیان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر شوێنی مانەوەیان پێگەیشتووە.
“ئاسایش” لە میانی بەیاننامەیەکدا کە لە روپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، رایگەیاندووە، کاتژمێر چواری بەیانی، هەڵیانکوتایە سەر کەرتی یەکەم (تایبەت بە سوریەکان)، لە کامپی هۆل، لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، لە چوارچێوەی حەوتەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”، کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە.
ئەوەشیان پشتڕاست کردوەتەوە کە لەو یازدە کەسەی کە دەستگیرکراون، پێنج کەسیان ئەندامی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ن، هاوکات ناوەندی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ شەش کەسەکەی تر بەردەوامن، لەگەڵ تەواوبوونی ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە.
پێشتریش “ئاسایش” ڕایگەیاندبوو کە 15 کەسیان دەستگیرکردووە؛ گومان دەکرێت سەر بە داعش بن، و 3 چادریان لابردووە، هەروەها 3 تونێلیان دۆزیوەتەوە، کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە بۆ خۆحەشاردان بەکارهێنراون، لە شەشەمین ڕۆژی هەڵمەتەکەدا.
ههڵمهتهكه له حهوتهمین رۆژی خۆیدا بهردهوامه، بڕیاره سهرلهبهیانی سبهینێ ئهنجامهكهی رابگهیهنرێت.